سەرجەم ڕێنمایی و ئامۆژگارییەکان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا جەخت لە گرنگی دەست شتن بە ئاو سابوون و خاوێنکردنەوەی بە جێڵی تایبەت دەکەنەوە، ئەو ڕێنماییانەش بەردەوام لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی و پزیشکە پسپۆڕەکانەوە بڵاودەکرێنەوە.
پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەگەر مرۆڤ دەستی بەر کەلوپەلە جیاوازەکان کەوت، بەتایبەت ئەوانەی دەرەوەی ماڵەوە، دەست لە دەم و چاو و ڕوخساری نەدات تا دڵنیا دەبێتەوە لە شتن و خاوێنکردنەوەی دەستی، دیارترین ئەو شتانە کە لەلایەن پسپۆڕەکانەوە دیاریکراون بریتین لە:
١- پارە، بەتایبەت دراوی ئاسن، چونکە چەندین دەست دەکاتو ڕەنگە ڤایرۆسی کۆرۆنای لەسەر بمێنێتەوە.
٢- دەستدان لە دەسکی دەرگا و محاجەرەی پلیکانە، بەتایبەت ئەگەر لەدەرەوەی ماڵەوەبێت.
٣- دوای سواربونی تەکسی و ئامرازەکانی دیکەی گواستنەوەی گشتی.
٤- دوگمەی ئاسانسوار(مەسعەد) و پلاکی شوێنە گشتییەکان.
٥- ھەر ئاژەڵێکی ماڵی و باڵندە و پەلەوەرە جیاوازەکان.
٦- مێز و کورسی و کەلوپەلەکانی دیکەی چێشتخانە.
٧- قەڵەم و ھەر کەلوپەلێک کە تایبەت بێت بە کەسێکی دیکە