گرتووخانەی (ڕێبیبیا)لە ئیتاڵیا کە مەلا کرێکاری تێدا بەنددەکرێت.
ئەو گرتووخانەی کە بانگخوازی سەلەفی جیھادی ( نەجمەدین فەرەج ئەحمەد ) ناسراو بە ( مەلا کرێکار ) تێیدا بەند دەکرێت .
* دەکەوێتە نزیک کۆتا وێستگەی میتڕۆ لە بەشی باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری ڕۆما .
* لەلایەن بەھێزترین پاسەوانانی ڕاھێنراو لە ھێزە تایبەتەکانی ئیتاڵیاوە پاسەوانی دەکرێت .
* یەکێکە لە گەورەترین زیندانەکانی ووڵاتی ئیتاڵیا ، بەندکراوانی گرتووخانەکە لە ترسناکترین کەسانی داواکراون ( ژن و پیاو ) لەناوەوەی ئیتاڵیا و ھەروەھا جیھان .
* جگە لە ھاووڵاتیانی ئیتاڵی لەھەموو جۆرە نەتەوەیەکی تری سەر زەوی بوونیان ھەیە لە گرتووخانەکە .
* مووچەی مانگێکی زیندانی لەگرتووخانەکە بۆ پێداویستی بەندکراوەکە ( ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ ) یۆڕۆیە .
* بەندکراوەکان بۆیان ھەیە لە مانگێکدا تەنھا یەکجار پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام بدەن و پەیوەندیەکەش نابێت لە ( ١٠ ) خوولەک زیاتر بێت ، وە ئەگەر ئەوکەسەی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی بۆ دەرەوەی ئیتاڵیا بێت پێویستە قونسوڵخانەی ئەو ووڵاتەی کە بەندکراوەکە تەلەفۆنی بۆ دەکات ئاگاداری ژمارە تەلەفۆنەکە و ناوەڕۆکی پەیوەندیەکە بێت .
* لە ژووری بەندکراو تەلەفزیۆن و خواردنەوە گازیەکان ھەیە و بەندکراو دەتوانێ ڕادیۆ و ھیتەر بەکار بھێنێت .
* بەندکراو ڕۆژانە لە کاتژمێر ( ٨ ) ی بەیانی تا ( ٢:٣٠ ) ی دوای نیوەڕۆ دەرگاکەی بۆ دەکرێتەوە و دەتوانێ ھاتووچۆ بکات لە ھۆڵی بەردەم ژوورەکەیدا .
تێبینی / بەپێ ی لێکۆڵینەوەیەکی گۆڤاری ( لیدەرز ) لە ساڵی ( ٢٠١٧ ) نزیکەی ( ٥٦ ) ھەزار بەندکراو لە ( ١٩٤ ) گرتووخانەی ووڵاتی ئیتاڵیادا بوونیان ھەیە .
" ھـــــەوراز نـــــورالدین "