نیعمەتەکانی بەھەشت
* کۆرۆناش نەبێ ھەر مەمنوعە دەستی پڕ و پیرێژنەکانی خزمت ماچ بکەی.
* ھیچ حۆرییەک تەجمیلی نەکردووە.
* ئەڵێن مەلای کەم تیایە.
* حوکمەت ناھێڵێ مەتعەم و نێرگەلەخانە لە کۆڵاندا بن.
* خوتبەی ھیچ مەسئولێک پێنج دەقە زیاتر نییە.
* لووت و کۆم ھەرگیز دومەڵ دەرناکەن.
* فۆرمی بایەعیشت پێ نەبێ معامەلەکەت جێ بەجێ ئەکەن.
* قیرتاوکردنی ھیچ جادەیەکی نەدراوە بە شارەوانیی سلێمانی.
* بەسەر و سمێڵی بۆیاخکراوەوە مەجبوور نیت وەکو کابرا بۆ کەس بچەمێیتەوە.
* ھیچ پەرلەمانتارێکی پیاوی ھیچ کۆمپانیایەک نییە.
* کە وتت مۆبایلەکەم شەحنی تیا نەمابوو حۆرییەکان باوەڕت پێ ئەکەن.
* بەیانیانی جومعە بە دەنگی گسکە کارەباییەکە خەبەرت ناکەنەوە.
* تەلەفون بۆ ھەر مەلائیکەتێک بکەیت دایناخاتەوە بە سەرتدا.
* پەیامنێرەکانی سەر بە ھیچ مەسئول و دەزگایەک نین.
دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵا