بەپێی ئەو بەڵاو کراوەی نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار ئەمرۆ بەڵاوی کردۆتەوە کە بەرھەم ساڵح و وەزیری بەرگری عێراق کوبونەتەوە و سەرۆک کۆمار ھەوڵەکانی وەزیری بەرگری عێراق بەرز نرخاند و دەست خۆشی لێکردوە ھەر ئەمرۆ لە لایەن ھێزە عێراقیەکانەوە لە داقوق و دووزخورماتوو ھەوڵی گەرانەوەی عەرەبە ھاوردەکان دراوە بۆ سەر زەوی کوردنشینەکانی ئەو ناوجانە
ئەوەی جێگای ئاماژە پێکردنە بێ ئەوەی سەرۆکایەتی کۆمار ئاماژە بەو دەستدرێژیە نایاساییانەی ھێزە عێراقیەکان بکات ھەوڵی جارەسەری کێشەکان بدات دەست خۆشی لە وەزیری بەرگری عێراق ئەکات تا ئیستا بێ دەنگی نیشان داوە لەبەرامبەر ئەو روداوانەی لەو ناوجانە ڕوو داوە
دەقی بەڵاوکراوەکەی سەرۆکایەتی کۆمار
سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، یٔەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/٨/٢ لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە جومعە عناد وەزیری بەرگری.
لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار، جەختیکردەوە لە پێویستی گرنگیدانی زیاتر بەپێشخستنی تواناکانی ھێزە یٔەمنییەکان لە رووی مەشق و پڕ چەککردن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، بەجۆرێک ببێتە مایەی پاراستنی یٔارامی و سەقامگیری وڵات.
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار بە بایەخەوە باسی لە دەستکەوتە بەدەستھاتووەکانی یٔەم دواییەی یٔۆپەراسیۆنەکان کرد لە کەرتە جیاجیاکاندا، ھەروەھا ستایشی یٔەو رۆڵەی کرد کە بەشە جیاجیاکانی سوپا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سوربوون لەسەر ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر بەدەستی ھێناوە.
لەلای خۆیەوە وەزیری بەرگری، رۆڵ و پشتیوانی بەردەوامی سەرۆک کۆماری لەبواری پێشخستنی سوپای عێراق بەگشت کەرتەکانییەوە بەرزنرخاند، ھاوکات پلانەکانی وەزارەتی بۆ بەرزکردنەوەی یٔاستی یٔامادەکردنی ھێزە یٔەمنییەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر خستەڕوو.