araste

 
 عێراق

تەحسین خەفاجی: پێشمەرگە ناگەرێتەوە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان  |  25/05/2021






فەرماندەی ھەڵمەتە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، پێشمەرگە ناگەرێتەوە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان ھەماھەنگییان بۆ رووبەروبونەوەی شەڕی داعشە.

 تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەی ھەڵمەتە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند, سەنتەرەکانی ھەماھەنگی ھاوبەش لەنێوان بەغدا و ھەرێم، بۆ ھەماھەنگییە لەنێوان ھێزە فیدراڵییەکان و پێشمەرگە لە دژی تیرۆرستانی داعش, وتیشی ھەواڵی  گەڕانەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان و جێگیرکردنیان لەسەربازگەی (کەی وەن) ڕاست نییە و ھیچ پێشنیازێکی لەو شێوەیە تاوتوێی نەکراوە. ئەوەشی راگەیاند ، ھێزەکانی پێشمەرگە ھێزێکی عێراقین و لەژێر سیستمی بەرگریی عێرقدان و  شان بەشانی سوپای عێراق رووبەڕووی داعش بوونەتەوە و  ھیچ نامۆ نییە کە لەھەر شوێنێکی عێراقدا ئەرکیان پێی بسپێرێت. ئەوەشی ئاشکراکرد, کە سەنتەرەکان لەشەش شوێن تا ئێستا کراونەتەوە، لەبەغدا و ھەولێر و کەرکوک و دیالە و مەخمور و کەسک و سەنتەرەکان لەلایەن سوپاوە بەڕێوەدەبرێن.



907 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

زیاتر

Copyrights . All rights Reserved@