كۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمان بۆ تاوتوێكردنی بودجە دواخرا | 26/03/2021
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی (٢٠٢١) ی عێراق کە بڕیاربوو سبەینێ ئەنجامبدرێت، دواخرا بۆ ڕۆژی یەکشەممە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەڕوانگەی پێویستی بەردەوامی گفتوگۆکان بۆ داڕشتنی کۆتایی پڕۆژە یاسای بودجەی (٢٠٢١)، دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەکە بۆ ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە دواخرا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیاربوو سبەینێ شەممە دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەکە بەڕێوەبچێت، بەڵام بەھۆی بەردەوامی ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان لەسەر پڕۆژەکە بڕیاری دواخستنی درا.
816 جار خوێندراوهتهوه
|