مستەفا کازمی: بەم زوانە سەردانی ھەولێر دەکەم | 05/04/2021
مستەفا کازمی: بەم زوانە سەردانی ھەولێر دەکەم، پەیوەندی بەردەوامم لەگەڵ برام مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی برازام ھەیە...
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە رۆژنامەی شەرقلئەوسەتی راگەیاندووە:
پەیوەندی بەردەوامم لەگەڵ براو ھاورێم مەسعود بارزانی ھەیە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نزیکترین ھاوڕێمە، برازام مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوڕێمەو پەیوەندی بەردەوامم ھەیە لەگەڵی.
بەم زوانەش سەردانی ھەولێر دەکەم بۆ راگۆڕینەوە لەسەر قۆناغی داھاتوو سەبارەت ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق.
917 جار خوێندراوهتهوه
|