araste

 
 کوردستان

پارتی: ھۆشیار زێباری براوە دەبێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار  |  15/01/2022

پەرلەمانتارێکی پارتی ڕایدەگەیەنێت، کاندیدی پارتی بۆ سەرۆکایەتی کۆمار ھۆشیار زێبارییە و کێ بەرکێکانی ئەو دوو حزبەش دەچنە ناو پەرلەمانەوە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە.

مەحما خەلیل پەرلەمانتاری پارتی لەپەرلەمانی عێراق "١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢" بەئاژانسی ھەواڵی مەعلومەی ڕاگەیاندووە :" قسەکردن لەبارەی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستەکان و پێدانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەیەکێتی و ئەو جۆرە قسانەی تر تەنھا بابەتی میدیایە و ھیچ ڕێکەوتنێکیان لەسەر نەکراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە:" گەڕی داھاتووی نێوان یەکێتی و پارتی لەناو پەرلەمان دەبێت و پێشبینی بردنەوەی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان ھۆشیار زێباری دەکەین لەکێبەرکێ کردن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار".

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەکەی پارتی ، ھەردوو کاندیدەکەی پارتی و یەکێتی کێ بەرکێ دەکەن و گەر کەسێکیان سێیەکی دەنگەکانی بەدەستھێنا ئەوە براوە دەبێت بەڵام ئەگەری ئەوە ھەیە لەگەڕی دووەمدا لەبەرژەوەندی پارتی دەنگدانەکە کۆتایی بێت.

ئەوەش دوای ئەوە ھات، سەرچاوەیەک لەناو یەکێتیەوە بەمیدیایەکی عێراقی ڕاگەیاندبوو، یەکێتی پاڵپشتی د.لەتیف ڕەشید دەکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و بەداوکارییەکەی بارزانی ڕازی بووە بۆ پشتکردنە بەرھەم ساڵح.


899 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

زیاتر

Copyrights . All rights Reserved@