ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم چەند بڕیارێكی نوێ دەردەكات | 02/07/2023
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لەبارەی دیاردەکانی سیمکارتی بێ خاوە و ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد.
بەپێی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم کە ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کراوە و ڕۆژی ١٣ی مانگی ڕابردوو دەرچووە، تێیدا ھاتووە" بڕیاردرا بە راسپاردنی وەزارەتی ناوخۆ، بە ھاوکاری و ھەماھەنگی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کە بەردەوام بن لە رێکارەکانی بەرگرتن لە دیاردەکانی (سیمکارتی بێ خاوەن، ئۆتۆمبێلی بێ بەرای و تۆمارنەکراو و چەکی بێ مۆڵەت)".
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە کاری پێویستی بۆ بگیرێتەبەر و لە بەرەوپێشچوونی جێبەجێکردنی بڕیارەکە ئاگادارییان بکەنەوە.
604 جار خوێندراوهتهوه
|