araste

 
 کوردستان

لە جەژندا نزیكەی 144 هەزار گەشتیاری سەردانی هەولێریان كردوە  |  02/07/2023

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ھەولێر، تەنھا لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا، نزیکەی ١٤٤ ھەزار گەشتیاری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و پارێزگەکانی عیراق سەردانی شاری ھەولێریان کردوە.
دلێر محەمەد بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری رایگەیاندوە: تەنھا لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا، نزیکەی ١٤٤ ھەزار گەشتیار سەردانی شاری ھەولێریان کرد کە پێکھاتوە لە گەشتیارانی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و پارێزگەکانی عیراق و تەنانەت گەشتیاری وڵاتانی دیکەشی تێدایە. 
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ھەولێر سەبارەت بە زیادبونی ژمارەی گەشتیارانن راشیگەیاندوە: ئەمساڵ ژمارەی گەشتیار بۆ شاری ھەولێر نزیکەی یەک لەسەر سێ زیادیکردوە، ئەمەش بۆ ئەو پلانە دەگەڕێتەوە کە لە بواری گەشتوگوزار گیراوەتەبەر.
سەبارەت بە ژمارەی مۆڵەتەکانی گەشتیارییش دلێر محەمەد وتویەتی: یەک ھەزارو ٣٥٠ مۆڵەت لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ھەولێر ھەیە.


655 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

زیاتر

Copyrights . All rights Reserved@