میدیا فەرمییەکانی یەکێتی بەرھەم ساڵح وەک کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ناناسێنن | 15/01/2022
٢ ڕۆژ بەسەر تەواوبوونی وادەی خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق تێپەڕیووە و تاکو ئێستا میدیا فەرمییەکانی یەکێتی ھەواڵی خۆ کاندیدکردنی بەرھەم ساڵحیان (وەک کاندیدی یەکێتی) بڵاونەکردووەتەوە ..
میدیای فەرمی یەکێتی تەنھا ھەواڵی خۆکاندیدکردنی د. لەتیف ڕەشید ئاوەڵزاوای مام جەلال و ھاوسەری شاناز ئیبراھیم ئەحمەدیان بڵاوکردووەتەوە کە بڕیارە (وەک کاندید سەربەخۆ) بچێتە ململانێی بەدەستھێنانی پۆستی سەرۆککۆماری عێراقەوە ..
919 جار خوێندراوهتهوه
|