araste

 
 کوردستان

پارتی و یەکێتی جارێکی دیکە کۆدەبنەوە  |  02/06/2022





بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە، ھۆکاری دواکەوتنی ئەو کۆبوونەوەکەش، دیداری یەکێتی بوو.


عەلی حوسێن، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، "کۆبوونەوەی داھاتووی پارتی و یەکێتی لە نزیکترین کاتدا دەکرێت، رەنگە لەسەر دیداری یەکێتیش وەستابێت، ئێستا دیدارەکە تەواو بووە، بۆیە بەدڵنیایی ھەفتەی داھاتوو کۆبوونەوە لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسیی ھەردوو لادا دەکرێت."  


ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کۆبوونەوی رابردوودا کۆمەڵێک بنەمامان بۆ گفتوگۆ دانا، یەکێک لە بابەتە گرنگەکان ھەڵبژاردن بوو، گەیشتینە ئەو بڕوایەی، ھەردوو لامان دەبێ رێک بکەوین بۆ ئەوەی نوێنەرایەتیی خۆمان لەناو پەرلەماندا بکەین." 


960 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

زیاتر

Copyrights . All rights Reserved@