وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری دا به هاووڵاتیانی سه‌باره‌ت به گه‌شتكردن بۆ توركیا.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌ياننامه‌يه‌كدا داواى له هاووڵاتيانى ئه‌مريكا كرد گه‌شت نه‌كه‌ن بۆ ناوچه سنوورييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ سووريا و 15 پارێزگاى ديكه‌ى توركيا له باشوورى رۆژهه‌ڵاتى توركيا (باكوورى كوردستان) به‌هۆى بوونى مه‌ترسى تيرۆر له‌و ناوچانه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها هۆشداری دا هه‌ر هاووڵاتييه‌كى ئه‌مريكى كه سه‌ردانى توركيا ده‌كات ده‌بێ خۆى له خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه‌كان به‌دوور بگرێ و له‌و هۆتێلانه دابه‌زێ كه رێوشوينى ئه‌منى باشيان لێ ده‌گيرێته به‌ر و له‌باره‌ى جموجۆڵه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه ئاگادار بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: "ده‌يان هه‌زار كه‌س له‌نێويانيشدا هاووڵاتيانى ئه‌مريكا، به تۆمه‌تى تێوه‌گلان له كوده‌تا سه‌ربازييه‌كه‌ى ساڵى 2016 و به‌تۆمه‌تى تيرۆر، له توركيا ده‌ستگيركران پاش راگه‌ياندنى بارى نائاسايى له توركيا له‌سه‌ر بنه‌ماى زانيارى نهێنى و ناته‌واو".