araste

 
 جیهان

شازادە چارلزی وێڵز تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو  |  25/03/2020

کۆشکی شاھانەی بەریتانیا رایگەیاند، شازادە چارلزی وێڵز کە مێردی شازادە دایانای کۆچکردووە، پشکنینی پزیشکییەکەی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەرێنی دەرچوو. ھاوکات پشکنینی پزیشکیی ھاوژینەکەی بۆ ڤایرۆسەکە نەرێنی بووە.
 
نیشانەکانی ڤایرۆسەکە بە سووکی لەسەر شازادە چارڵزی تەمەن ٧١ ساڵ دەرکەوتوون و کۆشکی شاھانە دەڵێت، دۆخی تەندروستیی شازادەکە جێگیرە. 
 
ھەروەھا پشکنین بۆ کامیلا رۆزماری، ھاوژینی شازادە چارلز کراوە و دەرکەوتووە کە تووشی ڤایرۆسەکە نەبووە. 
 
بەپێێ راگەیێندراوی کۆشکی شاھانەی بەریتانیا، ھەریەکە لە شازادە چارلز و ھاوژینەکەی لە قەڵای باڵمۆراڵ لە سکۆتلەندا بە تەنیا کەرەنتین کراون و ھێشتاش دیار نییە ڤایرۆسەکەیان لە کوێ و لە کێوە بۆ گوازراوەتەوە.


1207 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

زیاتر

Copyrights . All rights Reserved@