نوێترین لێدوانی ترەمپ لەبارەی هێرشەکانی تورکیا | 13/10/2019
لە نوێترین لێدوانی لەبارەی سووریا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمەریکا لە گوتارێکی جەماوەری لە واشنتن گووتی، دۆخی سووریا ھاوشێوەی دۆخی کوردەکانە لە عێراق کاتێک لەگەڵ عێراق کەوتنە جەنگەوە.
ترەمپ دەشڵێت: "ئێمە لێگەڕاین کوردەکان لە عێراق خۆیان بجەنگن، ئەوان جەنگێکی کەمیان کرد و دواتر کشانەوە. بەمەش ئێمە بڕیارێکی باشماندا کە لایەنگریمان لەو جەنگەدا نەکرد".
روونیشکردەوە، ئێستاش لە سووریا ھەمان دۆخە، کوردەکان بە درێژای ٣٠ کیلۆمەتر لە سنووری تورکیا دەکشێنەوە و ئەمەش شتێکی باشە. ئێمە لەوێ نابین بۆ پاراستنی سنوورەکان تاکو ٥٠ ساڵی دیکە، لە کاتێکدا ئێمە ناتوانین سنووری خۆمان لێرە (لە ئەمەریکا) بپارێزین.
ئەو کشانەوەی دۆناڵد ترەمپ باسی دەکات لە پاش ئەوە ھات، چەند سەرکردەیەکی لایەنێکی سیاسی کوردستان ھاوکاری ھێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبیان کرد بێنەوە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان و پاشەکەشەیان بە ھێزەکانیان کرد، بەھۆیەوە سەنگەرەکانی بەرگری ھەڵگیر
1422 جار خوێندراوهتهوه
|