ناکۆکیەکانی نێوان باڵی کەرکوکیەکان و مەڵبەندی دووی کەرکوک گەیشتۆتە لوتکە لەسەر کاندیدەکان
ئەو ناوانەی مەڵبەندی دووی کەرکوک وەک کاندید ئاراستەی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی کردبوو ھەر ھەمویان رەتکراونەتەوە و لیژنەیەک لە لایەن ھاوسەرۆرکی یەکێتیەوە پێکھندراوە بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدەکانی یەکێتی لە شاری کەرکوک ،
کەرکوک دەیلی نویز زانیاری دەست کەوتووە لە ئیستادا بەھۆی ناکۆکی لە نێوان باڵی کەرکوکیەکان و لێپسراوی مەڵبەندی دووی کەرکوک دیاری کردنی کاندید لە رێگەی دەزگای ھەڵبژاردن و مەڵبەندی دووی کەرکوک ئەستەم بووە ھەردوولا کاندیدەکانی یەکتریان رەتکردۆتەوە بۆیە لە ئیستادا لیژنەیەک لە لایەن ھاوسەرۆکی یەکێتی رەوانەی شاری کەرکوک کراوە ئەو لیژنەیە کاندیدەکانی شاری کەرکوک یەکلای ئەکاتەوە
بە پێی زانیاریەکانی کەرکوک دەیلی نویز ھەریەکە لە
رەوەند مەلامەحمود و ئەحمەد عەسکەری و کاکەرەش سدیق و شوان داودی و مامۆستا حەسیبە و ئاڵا تحسین تاڵەبانی و ئارام حەساری و جەمال شکور شارەوانی و سەمەد شوکت عوبید و زیاد فھد کاکەی و رێبین محمەد لاوان و جواد جنابی و سنان قەساب
ئەم ناوانەن تا ئیستا لیژنەکەی ھاوسەرۆکانی یەکێتی رەزامەندی لەسەریان دراوە بەشێک لەو کەسانەی کە فۆرمی کاندیدیان پرکردۆتەوە بەشێکیان لە لایەن مەڵبەندی دووی کەرکوکەوە پشتیوانی دەکرێن و لەلایەن باڵی کەرکوکیەکان دژایەتی ئەکرین تا ئیستا ناوەکانیان یەکلای نەکراوەتەوە
ناکۆکیەکانی نێوان باڵی کەرکوکیەکان کە ھەریەکە لە رەفعەت عبداللە و ئاسۆ مامەند و ھەڵکەوتی ئاسایش سەرپەرشی ئەکرین لە ئیستادا ناکۆکیەکانی نێوانیانیان لەگەڵ لێپسراوی دووی مەڵبەندی کەرکوک گەیشتۆتە لوتکە بەشێوەیەکی ئاشکرا دژایەتی یەکتری ئەکەن ھەردوو لا ئەیانەوێت زۆرترین کاندید نزیک بێت لە خۆیانەوە