araste

 
 راپۆرت و لێکۆڵینەوە

بۆ یەکێتی بە رۆیشتنی عبداللە ی کوێخا موبارەک ھاواری لێ ھەستاوە   |  02/05/2021





کاتێک عبداللە ی کوێخا موبارەک لە بزوتنەوەی گۆران بوو یەکێتی دەی ویست  ناراستەوخۆ دەست بەسەر داھاتەکانی بگرێت و لاوازی بکات  سەرەتا یەکێتی بە شێوەی ناراستەوخۆ شکستی ھێنا دواتر لە رێگەی دەزگای زانیاری و دژەتیرۆرەوە  پیلانی   وەرگرتنی چێشخانەی گرتوخانەی جەم جەمالیان دارشت لە بەغداوە بەڵام ئەم جارەش  شکستیان ھێنا بۆیە بە شێوەیەکی راستەوخۆ دەستیان بە پیلانەکانیان کرد  تا کار گەیشتە  دەزگای دژەتیرۆر  ھێزی جوڵاند و لە رووبەروبنەوەی نێوانیان  ئاموزایەکی عبداللە کوێخا موبارەک بووە قوربانی و یەکێتی توانی لە رێگەی بەغداوە پیلانێک دابرێژێت گرتوخانەی جەم جەمال  بەندکراوەکانی بگوازێتەوە بۆ پارێزگاکانی تری عێراق بە بیانوی  نەبوونی ئەمنیەت و پاراستنی ئەو بەندکراوانە لێرەوە یەکێتی توانی بەشێکی زۆری داھاتی عبداللە کوێخا موبارەک  کۆتای پێبھێنت، 


لەم کاتە بەدواوە یەکێتی جاوەرێی تەسلیم بوونی عبداللە کوێخا موبارەکی ئەکرد بەڵام بۆ ماوەی نزیکەی سێ ساڵ عبداللە ی کوێخا موبارەک توانی لە رێگەی ترەوە داھاتی خۆی جێگیر بکات ،


عبداللە ی کوێخا موبارەک وەک و توڵەیەک بۆ خوێنی ئاموزاکەی و ئەو دژایەتیەی یەکێتی ئەیکرد پارتی بوونی ھەڵبژارد و بە فەرمی پەیوەندی بە پارتیەوە کرد 



یەکێتی بۆ ھاواری لێ ھەستاوە لە بوونی بە پارتی عبداللە ی کوێخا موبارەک ؟

پێشوتر عبداللە ی کوێخا موبارەک خاوەنی کەمتر لە ٧٥ جەکدار بوو  دژایەتی تەواوی یەکێتی ئەکرد لەناوجەی جەم جەمال ئیستا کە پەیوەندی بە پارتیەوە کردووە  پارتی بەڵێنی ھێزی زیاتر و پشتیوانی دارایان پێداوە کە بەمەش  عبداللە ی کوێخا موبارەک زیاتر باڵا دەست دەبێت لەسنورەکە  لەماوەی رابردوودا  یەکەم کەسایەتی ناوجەی ناوشوان و جەم جەمالە کە بەو ھێزەوە پەیوەندی بە پارتێەوە بکات  


بوونی بە پارتی کەسایەتیەکی وەک و عبداللە کوێخا موبارەک لەناوجەکە  دەبێتە پشتیوانیەکی تەواوی پارتیەکانی تر ج لە رووی  سەربازی و پشتیوانی کردنیان کە بەمەش مەترسی لەسەر لایەنگرانی پارتی لە  ناوجەکە کەمتر ئەکاتەوە 

وە لە رووی لایەنگرانەوە عبداللە ی کوێخا موبارەک خاوەنی لایەنگران و پشتوانی  زۆری عەشیرەتی شوان و ناوشوانیەکانی ھەیە  بەشێکی زۆری لە خزم و کەس و کارو لایەنگرەکانی لەگەڵ ناوبرا پەیوەندیان بە پارتیەوە کردووە ،

بە بووین بە پارتی کە ئەمە یەکەم جارە لە دوای گۆرانکاریەکانی ناو یەکێتیەوە  کەسایەتیەکی دیاری لەو شێوەیە پەیوەندی بە پارتیەوە بکات یەکێتی و دەزگا ئەمنیەکانی ئیتر لەوە تێگەیشتون ناتوانن وەک و جاران مامەڵە لەگەڵ عبداللە ی کوێخا موبارەک بکەن  جونکە پارتی ھەڵوێستی دەبێت و  عبداللە ی کوێخا موبارەک بەشێوەیکی فراونتر بەھیز دەبێت لە رووی جەکداری و دارییەوە .


1188 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

زیاتر

Copyrights . All rights Reserved@