araste

 
 راپۆرت و لێکۆڵینەوە

خۆپیشاندان کۆتا یاری لاهور جەنگیە لە بەرامبەر ماڵی مام جەلال   |  24/11/2021

خۆپیشاندان کۆتا یاری لاهور جەنگیە لە بەرامبەر ماڵی مام جەلال پیلانە Bکەی لاهور جەنگی جوڵاندنی شەقام بوو ، بافڵ تاڵەبانی جاوەڕوان دەبێت تا لالەزار هەموو پیلانەکانیان جێ بەجێ ئەکەن پێش هەفتەیەک لاهور جەنگی خێزان و منداڵەکانی و پۆڵاد برای ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کرد لە ئێستادا کۆتا کارتی لاهور جەنگی خۆپیشاندەرانە ، کە بەناوی دەرماڵەی خوێندکارانەوە توانی شەقامی سلێمانی بجوڵێنێت لەکاتێکدا حکومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠١٤وە دەرماڵەی خوێندکارانی ڕاگرتووە کێشەی زۆر لە دەرماڵەی خوێندکاران گەورەتر هەیە لە هەرێمی کوردستان بەڵام سەرەتا خوێندکارانیان بەکارهێنا و دواتریش ئاراستەی خۆپیشاندەرەکان گۆڕا بۆ پەلاماردانی بارەگا حزب و حکومیەکان ،. لاهور جەنگی و گروپەکەی لە ئێستادا هیج جموجۆڵێکی حزبی و سەربازی ناتوانن ئەنجامی بدەن جونکە بەتەوای دەستە مۆکراون لە لالەزار گەمارۆی سیاسی و سەربازی دراون و بەم نزیکانەش دۆسیەکانی لە دادگا دەکرێتەوە کە ناتوانێت هیج جوڵەیەکی تر بکات ، پێش کردنەوەی دۆسیەکانی لاهور جەنگی توانی شەقام بەسودی خۆی بجوڵێنێت ، لەگەڵ هاتنەوەی مەلابەختیار کە ڕایگەیاند لەماوەیەکی نزیک دۆسیەکانی دەباتەدادگا کە تاوانبارکردنی دۆسیەی ژەهر خوارکردنی مەلابەختیار لەناو دەزگای زانیاری یەکێتی بووە و ڕاستەوخۆ کاریان بۆ لاهور جەنگی کردووە ئەوەندەی تر لاهور جەنگی لاوازتر کرد ، لەم کاتەش دا تاکە ئەمەلی لاهور جەنگی جوڵاندنی شەقام بوو ئەگەر جوڵاندنی شەقام لێکەوتەشی نەبێت لاهور تەنیا کاتەکەی بۆدەمینێتەوە تا گەمارۆکەی سەر خۆی و گروپەکەی کەم بکاتەوە ، بە پێی زانیاریەکانی کەرکوک دەیلی نیوز ئاسایشی سلێمانی هەموو ئەو کەسانەیان ناسیوەتەوە کە ئاراستەی خۆپیشاندەرانی گۆڕی بۆ سوتاندنی بارەگاکان ، بەڵام بافڵ تاڵەبانی جاوەروانی کاتیەتی تا بەتەواوی پیلانگێڕەکانی لالەزار هەموو پیلانەکەیان جێ بەجی بکەن و دواتر بەیەک جوڵە کۆتای بە کۆتا کارتی لاهور بهێنێت ،


1041 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

زیاتر

Copyrights . All rights Reserved@