🔺یەکێتی بە خراپترین رۆژەکانی تەمەنی دەروات،
🔺زۆربەی ئۆرگانەکانی یەکێتی بێکارن و بەتەواوی ئفلیج کراون،
🔺بەشێک لە ئەندانانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئەوندە بێکار و بێ دەسەلات و بێ ئاگان تەنانەن ئاگایان لەخۆشیان نەماوە،
🔹کەرکوک دەیلی نیوز :
شەری باڵەکان لەناو یەکێتی دەست پێدەکاتەوە، یەکێتی دابەش بووە بەسەر سێ باڵ و سەردەمی باڵباڵێنی دەستی پێکردەوە،
هەریەکە لە باڵەکانی کورانی تالەبانی و باڵی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و باڵی رەفعەت عبداللە بەروونی دەستیان بە رکابەری یەکتر کردووە ،
باڵی رەفعەت عبداللە دژ بە باڵی شاناز ئیبراهیم کاردەکات و خۆی لە کورانی تاڵەبانی نزیک دەکاتەوە، شەری کادران لە نێو مەلبەندەکان دەستی پێکردووە کادرەکان دابەش بوون بۆ سێ بەرەیی دژبەیەک ئەوش بەرەی کورانی تالەبانی و شاناز و رفعەت عبداللە یە ، بەلام بۆ شکانی بەرەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەرەی رەفعەت عبداللە خۆیان لە بەرەی کورانی تالەبانیەوە نزیک دەکەنەوە بەتایبەت لە ستافی نوسینگەی پاڤڵ تالەبانی.
ئەم دابەش بوونەش وایکردووە کارەکانی لاهور جەنگی بورهان ئاسانتربکات دژ بەیەکێتی ،
لاھور جەنگی لەسەر دۆخی ناوخۆی یەکێتی و سیاسەت و پێگەی لەناوخۆی ھەرێم و دەرەوەو ھەروەھا بۆ پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان بەرچاو رون بۆتەوەو ئەوەش نەخشەی کارکردنی ئاسانتر کردوە.
بەپێی زانیارییەکان لە تەواوی مەکتەب و ئۆرگانەکانی یەکێتییەوە راپۆرتی ورد کراوەو دۆخی دارایی و سیاسی و جەماوەری ئەو حزبە ھەڵسەنگێندراوەو لە راپۆرتێکدا خراوەتە بەردەست لاھور جەنگی بورهان.
بەپێی زانیارییەکان ھەندێ ئۆرگانی یەکێتی تەنھا بەناو ماون ئەگینا بەتەواوی بێکاریگەر بوون.
زانیاری ناو راپۆرتەکە لەسەر ھەر یەک لە مەکتەبی رێکخستن، مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان و مەکتەبی ھەڵبژاردن و شەری بالەکان بەتایبەت شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و رەفعەت عبداللە ،ئەوە دەردەخەن کە یەکێتی لە خراپترین رۆژەکانی ژیانیدایە.
لاهور جەنگی کە ماوەیەکە لەو حزبە دەرکراوە بەلاوم بەو پێیەی پێشتر دەزگای زانیاری ئەو حزبە لەژێر دەستی لاھوردا بووە، بەئێستاشەوە دەتوانێ داتاو زانیاری وردی لەسەرچاوەکانی خۆیەوە دەست بکەوێت، ئەمەش وایکردوە کە ھیچ کەس تەنانەت لەبەڕێوەبەرانی ئێستای یەکێتیش ھێندەی لاھور جەنگی ئامارو زانیاری نوێی لەسەر دۆخی یەکێتی لەبەردەستدا نییە.
مەکتەب و ناوەندەکانی یەکێتی بۆتە شوێنی راپۆرتدان و باسکردنی یەکێتی و شیکردنەوەی دۆخی ئێستای یەکێتی بە حزبە نەیارەکانی یەکێتی و کەسانی دەرکراو لە ناو ئەو حزبە.