🔺لاھور یاریزانێک بەدڵی مەسرور بارزانی
لە دژایەتیەوە بۆ گوێڕایەڵێکی عاقڵ
🔺 لاھور جەنگی بۆتە یاریزانێکی یەدەگ کە کاتی پاری پێکردنی یان یاری پێ نەکردنی کەوتۆتە بەر ڕەحمەتی مەسرور بارزانی
🔹کەرکوک دەیلی نیوز :
لە دوای ڕوداوەکانی ١٦ی ئۆکیۆبەرەوە بە کۆی دەنگی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی لاھور جەنگی بورھان و گروپەکەی لەناو یەکێتی بە فەرمی دەرکران ڕێگەشیان پێنادرێت بگەڕێنەوە بۆ ناو یەکێتی ،
لاھور جەنگی لە دوای بڕیاری دوورخستنەوەکەی لە یەکێتی بە تەواوی پەیوەندی کرد بە مەسرور بارزانیەوە تا بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ناو یەکێتی و لە ئیستادا پەیوەندی بەھێزی لە نێوان لاھور جەنگی و مەسرور بارزانیدا ھەیە ،
ئەوەی جێگای ئاماژەپێکرنە لاھور جەنگی لە پێش دەرکردنەکەی لە یەکێتی بەتەواوی بۆ ڕاکێشانی لایەنگرانی یەکێتی بە شێوەیەکی بازاڕیانە ھیرشی دەکردە سەر پارتی و بارزانی خۆی بە دوژمنی سەرسەختی پارتی لە قەڵەم ئەدا لە ئیستاش دا پێجەوانەی ڕابردووی کاری حزبایەتی دەکات ،
بڕیاری دادگای ئاسایشی ھەولێر ڕۆیشتنی کەسە نزیکەکانی لاھور جەنگی بۆ ھەولێر دەیسەلمێنیت کە لاھور جەنگی پشتیوانی دەکرێت لە لایەن مەسرور بارزانیەوە ڕێگری لە کاری سیاسی لە لاھور جەنگی ناکرێت لە لایەن مەسرور بارزانیەوە ،
ئەوەی جێگای ئاماژەپێکردنە خودی مەسرور بارزانی کەسایەتیەکی ھەیە کە دوژمنی ڕابردوو لە بیر ناکات و ھیج خاڵێکی دژایەتی لە ڕابردوو بەسەریان تێناپەڕێت و ئەیەوێت بەتەواوی لاھور جەنگی کۆنتڕۆڵ بکات و تۆڵەی ڕابردووی بە شێوەیەک لێ بکاتەوە کە جارێکی تر نەتوانێت دژایەتی پارتی و بە تایبەتی بنەماڵەی بارزانی بکات ،
لە ئیستادا لاھور جەنگی بۆتە یاریزانێکی یەدەگ کە کاتی پاری پێکردنی یان یاری پێ نەکردنی کەوتۆتە بەر ڕەحمەتی مەسرور بارزانی ،
ھەموو ئاماژەکان تەنیا لە یەک شت کۆدەبێتەوە کە لاھور جەنگی کۆتایەکی خراپ و تۆڵەیەکی لێ دەکرێتەوە کە بۆ ھەموو سیاسیەک دەبێتە وانەیەک کە پارتی و خودی مەسرور بارزانی ھیج دژایەتیەک لە بیر ناکەن کە بەرامبەریان ئەنجام ئەدرێت ،
کەوتنی لاھور جەنگی زۆری نەماوە و تەنیا لەگەڵ یەک نەرمی نواندنی ماڵی تاڵەبانی بۆ مەسرور بارزانی بەتەواوی لاھور جەنگی کۆتایەکەی خۆی دەبینیت ،
جوڵەکانی لاھور لەم کاتەدا پەیوەستە بە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە یەکێتی نایەوێت بەم شێوەیەی ئیستا بجێتە ھەڵبژاردنەوە لە بەرامبەردا پارتی ئەیەوێت لاھور بکاتە داشی دامەیەک کە ئەگەر یەکێتی نەیاتە ناو ھەڵبژاردنەوە ئەوە لاھوری وەک و ھاوسەرۆکی یەکێتی ناساندووە بەژدار دەبێت لە ھەڵبژاردن یان وەک و کارتێکی فشار لە دژی یەکێتی و بەتایبەتی بافڵ تاڵەبانی بەکاربھێنیت ،
پارتی لە دوای ٨ی تەموزەوە بەدڵی خۆی و جۆنیان بوێت بەو شێوەیە یاری بە لاھور جەنگی دەکەن لاھور جەنگیش بە دلێ ئەوان یاری دەکات،
تەمەنی درێژی لاھور جەنگی لە سیاسەت کردنی یان تا پێش ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان دەبێت یان دوای ھەڵبژاردن و پێکھێنانی کابینەی حکومەت دەبێت ئیتر پارتی و خودی مەسرور بارزانی کۆتای بە یاری پێکردنی لاھور جەنگی دەھێنن و کۆتای بە ژیانی سیاسی دێت ،.