araste

 
 راپۆرت و لێکۆڵینەوە

کەرکوک دەیلی نیوز زانیاری لەسەر کۆبونەوە نھێنیەکەی نێوان راکان جبوری و یەکێتی لە کەرکوک ئاشکرا ئەکات   |  31/07/2021

کەرکوک دەیلی نیوز :
رۆژی پێنج شەممە لە گەرەکی شۆراو لە ماڵی حبیب شوراوی ھەریەکە لە راکان جبوری و یاسین عزالدین جێگر مەڵبەند و وەلیدە رەش و جەمال شکور ئەندام پەرلەمانی عێراق کۆبونەوەیەکیان ئەنجام دا تا یەکێتی پشتیوانی داخستنی بەشێک لە دۆسیەکانی راکان جبوری بکات لە دادگای دەستپاکی کەرکوک لەبەرامبەر وەرگرتنی پرۆژە ،
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی کەرکوک دەیلی نیوز کەوتووە : یاسین عزالدین و وەلیدە رەش بە نوێنەرایەتی حمە سوور دووشیوانی بەژداری ئەو کۆبونەوەیان کردووە کە دۆسیەکانی راکان جبوری لە دادگای دەستپاکی کەرکوک گەیشتۆتە ٢٠٠ دۆسیەی گەندەڵی ،لە کۆبونەوەکە رێکەوتن کراوە کە یەکێتی پشتیوانی داخستنی بەشێک لەو دۆسیانە بکات لە بەرامبەر دا پرۆژەی زیاتر لە شاری کەرکوک بەو بەرپرسانە بدرێت
ئەمە لەکاتێک دا یەکێتی ھەڵمەتی جاکسازی راگەیاندووە لەناو حزبەکەی و تا ئیستا جەندین بەرپرسی باڵای یەکێتی دەستگیر کراوە بەھۆی ئەنجام دانی گەندەڵیەوە و جەندین بەرپرسیش لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە بەڵام کۆبونەوەیەکی لەم شێوەیە رێکەوتن لەسەر ھاوکاری کردنی راکان جبوری لەسەر دۆسیەی گەندەڵیەکانی پێجەوانەی ئەو جاکسازیەی یەکێتیە کە ئەنجام ئەدات ،


1062 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

زیاتر

Copyrights . All rights Reserved@