🔺ئەو گروپەی خۆپیشاندانەکەی کەرکوکی رێکخست
🔺گروپی فشاری نزیک لە یەکێتی
🔺ئەو گروپەی لە لایەنگرانی یەکێتی پێکھاتووە بەڵام لە کەرکوک یەکێتی توشی ئیحراجی کرد
🔹کەرکوک دەیلی نیوز :
شەوێک پێش خۆپیشاندانەکەی گەرەکی ڕەحیم ئاوە گروپی فشاری نزیک لە یەکێتی بانگەشەی خۆپیشاندانیان کرد لەسەر بارزاری رەیحم اوە کاتژمێر ٥ی عەسر خۆپیشاندانەکە ئەنجام درا بەڵام بەھۆی تورەبوونی خەڵکەوە گروپەکە نەیان توانی کۆنتڕۆڵی خۆپیشاندانەکە بکەن و ھەر زوو لەژێر کۆنترۆڵ دەرجوو ،
گروپی فشای ھەر زوو بە فەرمانێک لە یەکێتیەوە داوایان لێ کرا کۆتای بەخۆپیشاندانەکە بھین و رایبگەیەنن کە بەھیج شێوەیەک پشتیوانی ئەو خۆپیشاندانە ناکەن ئەمە دەستی لە پشتە ،
بەشێک لە ئەندامانی گروپی فشاری شەوی خۆپیشاندانەکە کەرکوکیان بەجی ھیشت و بەرەو ھەولێر و سلێمانی رویشتن تا دەستگیر نەکرێت
ئەوەی یەکێتی لە گروپی فشار تورەکردووە لە دیاری کردنی شوێنی خۆپیشاندانە بووە کە دەبوایە بیانگواستایەتەوە بۆ نزیک قەڵای کەرکوک تا ھیج گرژیەک لە نێوان خۆپیشاندەرانی عرەب و تورکمان و کورد روونەدا ،
خاڵێکی تری کە یەکێتی تورەکردووە بەشێکی کاندیدەکانی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەناو گروپی فشارەوە دەرکەوتن و ئەو خۆپیشاندانەیان بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن بەکرھێناوە ،
ئەوەی گروپی فشاری نزیک لە یەکێتی ئەنجامی دا لەگەڵ لێدوانی بەرپرسانی یەکێتی یەکناگرێتەوە جونکە ھەموو ئەندامانی گروپی فشار نزیکن لە یەکێتیەوە جونکە بەرپرسانی یەکەمی یەکێتی لە کەرکوک ڕایانگەیاندبوو کە پارتی لە پشت خۆپیشاندەرەکانەوەیە ،
لە ئیستادا یەکێتی نیگەرانە لەو گروپە و تۆمەتباریان ئەکات کە بەرنامەی پارتیان جێ بەجێ کردووە ئەو رەوشەی لە کەرکوک روویداوە ھەموو دەگەرێتەوە بۆ ئەو خۆپیشاندانەی گروپی فشار کە بێ بیکردنەوە و پرسکردن ئەنجامیان داوە،